تەمەنیشیان بۆ دیاریکراوە

رێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان راگەیەندرا

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ یەکشەممە نووسراوێکی دەرکردووە و ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کردووە و تیایدا رێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان راگەیاندووە.

بەپێی نووسراوەکو بۆ تۆمارکردن، هەمان ئەو رێکارانە دەەگیرێتەبەر کە بۆ خوێندی 2025 – 2026 گیرابووەبەر، بۆ وەرگرتنی منداڵانیش لە باخچەی ساوایان بۆ قۆناغی یەکەم دەبێت منداڵەکان رۆژی لەدایکبوونیان لە 1.1.2022 تاوەکو 31.12.2022 بێت، بەلام بۆپ وەرگرتنیان لە قۆناغی دووەم دەبێت تەمەنیان لە 1.1.2021 تاوەکو 31.12.2021 بێت.

بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتیش پێویستە منداڵەکان لەدایکبووی 1.1.2020 تاوەکو 31.12.2020 بن.

پرۆسەی تۆمارکردن و وەرگرتنەکە لە 15.7.2026 دەستپێدەکات و لە 19.8.2026 کۆتایی دێت، پێایستیشە تاوەکو رێکەوتی 30.8.2026  گشت هۆبەکانی پۆلەکەن جیاکرابنەوە و ناوی گشت منداڵان، قوتابیان و خوێندکاران  لە سیستمی  E-perwarda تۆمار کران و رۆژی 6.9.2026 یش دوا مۆڵەتە بۆ دابەشکردنی بەشەوانەی مامۆستایان و تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانە لە سیستم.

ئاماهە بەوەشکراوە کە وەرگرتن لە پەیمانگاکان بەگوێرەی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمەنگاکان دەبێت جگە لە پەیمانگاکانی پیشەیی سیستمی ئینگلیزی کە پێشکەشکردن بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت.