عەبدول لەتیف ئەحمەد، مامۆستاى زانکۆ و رێبەرى سەلەفییەکانى کوردستان
"پلانێکى گەورە لە دژمە"
د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد: پشوو دەدەم و وتار نادەم
وریا فەتاح
د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، بڕیاریدا لە وتاردان دووربکەوێتەوە و دەڵێت: پلانێکى زۆر گەورە لە دژم دەگەڕێت، بۆیە بڕیارمدا بۆ ماوەیەک پشوو بدەم و وتار نەدەم.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە،” هەرچەندە لەلایەن ئەوقافەوە پێم راگەیەندرا کە بەردەوام بم لە پێشکەشکردنی وتارەکانم، بەڵام من چاک دەزانم کە فشاری زۆر و قورسیان لەسەرە”.
دەشڵێت:ئەوەی لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت، پیلانێکی زۆر گەورەترە لەوەی دەبینرێت.
“بۆ ئەوەی باری سەر شانی ئەوانیش سووک بکەم و رێگری لە هەر گرژییەک بکەم، بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشوویەک بدەم و وتار نەدەم”، عەبدولـلەتیف ئەحمەد وا دەڵێت.
جەختیش دەکاتەوە کە ئەم دوورکەوتنەوەیە کاتى دەبێت، وەک دەڵێت: تا ئەو کاتەی لە رێگەى دادگاوە بە پشتیوانی و سەرکەوتنی خوای گەورە، هەموو مافە یاسایی و شەرعییەکانی خۆم وەردەگرمەوە.