خاوەنەکەی قسەی هەیە
غەسلێک لە پیشەسازیی بەردەڕەش سووتا
+964
زەید کۆچەر- دهۆک
غەسلێک لە پیشەسازی بەردەڕەش سووتا و زیانی نزیکەی چوار هەزار دۆلاری بە خاوەنەکەی گەیاند
لە کاتی ئاگرەکە کەس لە پیشەسازی نەبووە، بەهۆی ئەوەی جەژنە و دووکانەکان داخراون
عارف توفیق، خاوەن غەسلەکەیە و بۆ مایکی 964 قسە دەکات و باسی رووداوەکە دەگێریتەوە.
ئەو دەڵێت هێشتا نازانین هۆکاری ئاگرەکە چییە، باسی ئەوەش دەکات دوو ئامێر و کۆمەڵێک کەلوپەلی ناو غەسلەکەیان سووتاوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا