تیمەکان و خەڵکی ناوچەکە خەریکن
لە گوندی (گریانە) ئاگرێک کەوتووەتەوە تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە چەند دیمەنێکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت ئەوە سنووری گوندی گریانەیە لە پارێزگاکەیان، سەر لەنبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی لێ کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەرگری شارستانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە بە بونی رووداێکی ئاگر لە گوندی گریانە بۆیە تیمەکانیان چوونە شوێنی رووداو بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە، بەڵام دەڵێت بەهۆی بەرفراوانی سنوری ئاگرەکە و سەختی ناوچەکە تاکو ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت”.
تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە، بەڵام دەشڵێت، تیمەکان و خەڵکی ناوچەکە هەموویان بەیەکەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان.