ترسى لە ساختەکارییە

ترەمپ پڕۆژەیاسای “سەیڤ ئەمریکا” بۆ رێگری لە ساختەکاریی هەڵبژاردن دەباتە کۆنگرێس

ژوورى هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، گومان و مەترسییەکانی خۆی لەسەر ئەگەری ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا نوێ دەکاتەوە و مەرجی بەشداریکردنی لە پرۆسەی داهاتوودا دەبەستێتەوە بە پاککردنەوەی تەواوەتیی تۆماری دەنگدەران.

توانا نەقى نێردراوى 964 لە نیویۆرک، باس لە هەڵبژارنى نیوەیى ئەمریکا و پڕۆژە یاساکەى ترەمپ دەکات بۆ پاککردنەوەى تۆمارى دەنگدەران.
نێردراوى 964 باس لەوە دەکات کە ترەمپ وتویەتى ناچێتە ناو هەڵبژاردنێکەوە کە تاوەکو تۆماری دەنگدەران لە ناوەکان پاک نەکرێتەوە و کۆتایی بە دەنگی ساختە نەهێندرێت. بۆ ئەم مەبەستەش، نوێترین پڕۆژەیاسای خۆی لە ژێر ناوی “سەیڤ ئەمریکا” (پاراستنی ئەمریکا)، ئامادەکردووە و دەیەوێت لە کۆنگرێس دەنگى لەسەر بدرێت.

راگەیاندووە، کە ئامانج لێی ڕێکخستنەوە و پشکنینی لیستی ناوی دەنگدەرانە، و بڕیارە پڕۆژەکە ئاڕاستەی کۆنگرێس بکرێت بە مەبەستی پەسەندکردن و گۆڕینی بۆ یاسایەکی کارپێکراو.
هەڵبژاردنی نیوەیی ئەمریکا لە نیوەی خولی سەرۆکایەتییدا بەڕێوەدەچێت بۆ ئەمجارەش لە مانگى 11ى ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت. لەم هەڵبژاردنەدا پێگەی لایەنەکان لەسەر ئاستی دەسەڵاتی یاسادانان دیاری دەکرێتەوە، بەجۆرێک سەرجەم 435 کورسییەکەی ئەنجومەنی نوێنەران و نێوان 33 بۆ 34 کورسی لە ئەنجومەنی پیران (سێیەکی کورسییەکان) دەخرێنە کێبڕکێوە، هاوشانی هەڵبژاردنی حاکمی نوێ لە زیاتر لە 30 ویلایەتی جیاوازدا.
مێژووی سیاسیی ئەمریکا دەریخستووە زۆرجار پارتی ئۆپۆزسیۆن چانسی زیاتری بردنەوەی کورسییەکانی هەیە، هەربۆیە وەک توانا نەقى دەڵێت: ترەمپ دەیەوێت لە رێگەى ئەم پڕۆژە یاسایەوە کۆتاییەن جۆرێک لە زەمینە سازى بکات و بتوانێت هەڵبژاردنەکە بباتەوە.