"نەشیاوە بۆ بەکارهێنان"

ئەم جۆرە (خوێ)یە لە بازاڕەکانی سەیدسادق قەدەغە کرا

فەرهاد حەسەن

دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە قایمقامییەتی سەیدسادق کە گوایە جۆرە خوێیەک لە بازاڕەکانی قەزاکەی هەیە بەڵام جێگەی گومانە بۆ بەکارهێنان، قایمقامیش ئەمەی کردە نووسراو و لەگەڵ نموونەی خوێیەکە ناردنی بۆ تاقیگەی سلێمان بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین.

قایمقامییەت دەڵێت، پاش ئەوەی قائیمقام لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی راسپارد کە هەستن بە گەڕان و پشکنین بۆ جۆرێک لەخوێ (خوێی هیمالایا) لەسەرجەم فرۆشگا و مارکێتەکانی قەزاکە، بەپێویستی زانی بینێرێت بۆ پشکنین.

دوێنێ 13.7.2026 ئەنجامی پشنین لە سلێمانییەوە گەڕێندرایەوە سەیدسادق و بە نووسراوێکی فەرمی پێیان دەڵێت “ئەو جۆرە خوێیە نەشیاوە” و بە هیچ شێوەیەک بۆ خواردن و بەکارهێنان گونجاو نیە.

قایمقام، داوا لەخەڵکی شار دەکات، ئەم جۆرە خوێیە بەکاری نەهێنن، دڵنیاشیان دەکاتەوە کە لیژنەکان بەردەوام دەبن لە چاودێری بازاڕ، بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو خوێیە لە بازاڕ و دوکان و فرۆشگاکاندا کۆبکەنەوە و لەناو ببرێن.