دوای حەوت رۆژ؛ تەرمی باوان لە ئاوی سازان دۆزرایەوە

964+

ئەمەل ناجی

کەمێک پێش ئێستا، تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە ماوەی حەوت رۆژ بوو لە ئاوی سازانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە خنکابوو.

زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند: “تەرمەکە دۆزراوەتەوە، تیمەکانمان دەچنە شوێنی رووداوەکە و دواتر تەرمەکە دەهێنرێتەوە بۆ پزیشکی دادی هەڵەبجە.

ئەو گەنجە ناوی (باوان یوسف)ـە و ماوەی حەوت رۆژ بوو بەهۆی بەردانەوەی ئاو لە دیوی ئێرانەوە، لە ئاوی سازان خنکابوو؛ لەو ماوەیەشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاوڵاتییانی خۆبەخش بەردەوام بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕان.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح