تەرمەکەى دەرهێندراوەتەوە
ژنێکى 40 ساڵان لە رووبارى سەرشێخان خنکا
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، تەرمى ژنێکى تەمەن 40 ساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى قەڵادزێ کە لە رووبارى سەرشێخانى بنارى قەندیل، خنکابوو.
راستى زوودى، لێپرسراوى فریاکەوتنى قەڵادزێ بە 964ـى وت،”ژنەکە تەمەنى 40 ساڵە و دانیشتووى ناحیەى سەنگەسەرە و لە کوێستانەکانى سەرشێخانى بنارى قەندیل، کەوتووەتە ناو رووبارى سەرشیخان و گیانى لەدەستداوە”.
بەوتەى زوودى، ژنەکە هەر لەگەڵ کەوتنە ناو رووبارەکە خنکاوە و تەنیا تەرمەکەى گەیەندراوەتە فریاکەوتنى قەڵادزێ.