رووداوێکی هاتوچۆ روویدا

“دکتۆر خالید شوانی وەزیری دادی عێراق سەلامەتە”

فەرهاد حەسەن

وابڵاوکرایەوە کە ئەمڕۆ د، خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عێراق تووشی رووداوێکی هاتوچۆبووە، بەڵام هیچ یەکێک لە میدیاکانی عێراق و میدیای وەزارەتی داد هیچ هەواڵێکیان لەبارەی ئەم رووداوەوە بڵاونەکردەوە، دواجار پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا بڵاویکردەوە کە خالید شوانی سەلامەتە.

مازن غەریب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فەیسبووکەکەی چەند وێنەیەکی ئەمڕۆی خۆی و د. خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوای ئەوەی لە ناوچەی قادسیە لە بەغدادی پایتەخت، تووشی رووداویکی سەختی هاتووچۆ بوو، بەڵام “سوپاس بۆ خودا دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد سەلامەتە”.