ئەگەر دەخوازیت مەرجەکان بخوێنەوە

هەڵەبجە  پێویستی بە 10 بریکار هەیە بۆ دابەشکردنی غاز

فەرهاد حەسەن

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا داوا لەو کەسانە دەکات کە خواستی ئەوەیان هەیە ببنە بریکار بۆ دابەشکردنی غاز، سەردانی دیوانی قایمقامیەت بکەن.

قایمقامییەت دەڵێت، پێویستیان بە 10 بریکاری غاز هەیە بۆ دابەشکردنی غاز لەناو سەنتەری پارێزگا، هەرکەسێک ئامادەیە با لە سبەینێ سەعات 11:00ی پێشنیوەڕۆ سەردانی دیوانی قائیمقامیەت لیژنەی سوتەمەنی بکات.

ئەو مارجانەی قایمقامییەت بۆ بریکارە تازەکانی داناوە بریتیین لە، پێویستە پێشکەشکار موچەخۆری هیچ دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێم و عێراق نەبێت، لە رەگەزی (نێر) بێت و تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت، خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری گشتی بێت و ئۆتۆمبێلەکەشی لە جۆری (گاز) بێت.

ئەوانەی خوازیاری ئەم کارەن پێویستە کۆپیەکی رەنگاوڕەنگ لە کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، کۆدی ئاسایش، مۆڵەتی شۆفێری گشتی و سەنەوی ئۆتۆمبێل، لەگەڵ خۆی بباتە قایمقامییەت و هەموو بەڵگەکانیش لەسەر یەک لاپەڕە کۆپی بکات.