هەولێر و سلێمانیش گەرمە

لە کاتێکدا گەرمیان لە کوڵاندایە، حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچەی هەرێم دەبێت

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسى و بوومەلەرزەزانى، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکان، هەرچەندە بەگشتی شەپۆلی گەرما بەردەوامە، بەڵام پلەکانی گەرما بەرەو دابەزینی کەم دەچن. هاوکات جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان ناوچەکانی هەرێمدا دەبینرێت، بە جۆرێک گەرمیان بە 46 پلەی سیلیزی گەرمترینە و حاجی ئۆمەرانیش مەیلی بەرەو فێنکییە.

سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە (14ی تەممووزی 2026)، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (1 بۆ 2) پلە نزم دەبنەوە. سەرباری ئەم دابەزینەش، کەشوهەوا لە ناوچەی گەرمیان وەک خۆی گەرمە و دەگاتە 46 پلە، هەروەها هەڵەبجەش بە 45 پلە لەوپەڕی گەرمیدایە. لەبەرامبەردا، حاجی ئۆمەران کەشێکی تاڕادەیەک فێنکی هەیە و بەرزترین پلەی گەرما تێیدا تەنیا 35 پلە دەبێت.

بۆ سبەینێ چوارشەممە (15ی تەممووزی 2026)، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێکی دیکەش دابەزن. بەمەش حاجی ئۆمەران زیاتر فێنک دەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمای دەگاتە 33 پلەی سیلیزی، بەڵام گەرمیان هەر بە گەرمی دەمێنێتەوە و 45 پلە تۆمار دەکات.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەینێ چوارشەممە لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو دوانیوەڕۆ، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە باشووری هەرێم و ناوچەی گەرمیان هەیە.

تۆماری بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیەیە:

گەرمیان: ئەمڕۆ (46 پلە) – سبەینێ (45 پلە)
هەڵەبجە: ئەمڕۆ (45 پلە) – سبەینێ (43 پلە)
هەولێر: ئەمڕۆ (43 پلە) – سبەینێ (42 پلە)
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ (43 پلە) – سبەینێ (42 پلە)
سلێمانی: ئەمڕۆ (42 پلە) – سبەینێ (41 پلە)
زاخۆ: ئەمڕۆ (42 پلە) – سبەینێ (41 پلە)
ئاکرێ: ئەمڕۆ (42 پلە) – سبەینێ (41 پلە)
دهۆک: ئەمڕۆ (41 پلە) – سبەینێ (40 پلە)
سۆران: ئەمڕۆ (41 پلە) – سبەینێ (40 پلە)
پیرمام: ئەمڕۆ (38 پلە) – سبەینێ (37 پلە)
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ (35 پلە) – سبەینێ (33