خه‌ڵكی ئاوایی ده‌نگیان پێداوه‌

گه‌نجانى بالیسان بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌كان ئه‌نجومه‌نێكیان دامه‌زراند

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ بالیسان، ژماره‌یه‌ك گه‌نج ئه‌نجومه‌نێكیان دامه‌زراند، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفته‌كان بكه‌ن، هه‌میش هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندى به‌هێز له‌نێوانى گونده‌كانى سنووره‌كه‌یان دروست بكه‌ن.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، له‌ پێنج گه‌نج پێكهاتووه‌ و له‌رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنێكه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، كه‌ ته‌واوى خه‌ڵكی بالیسانى كۆن ده‌نگیان پێداون كه‌ ژماره‌یان 215 كه‌س بووه‌.

رێبین عەبدولڕەحمان، ئه‌ندامى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ 964ـى وت، مه‌به‌ستیانه‌ گرنگی زیاتر به‌ تواناو لێهاتووى گه‌نجانى سنووره‌كه‌یان بده‌ن و له‌یه‌كدیان كۆبكه‌نه‌وه‌.

وتیشى “ئامانجێكی دیكه‌مان چاودێریكردنى ئه‌و كارو پڕۆژانه‌یه‌ كه‌ له‌ سنوورى بالیسان ئه‌نجام ده‌درێن و زۆرجاران كه‌موكوڕى و دواكه‌وتنیان تێكه‌وتووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له‌ناو خه‌ڵكى بالیسانى كۆن دروستكردووه‌، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئاستى ناحیه‌ى بالیسان كار و چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.

خۆپیشاندەران بالیسان دەڵێن تا بودجەی تەواوەتی دابین ن...

خۆپیشاندەران بالیسان دەڵێن تا بودجەی تەواوەتی دابین نەکرێت رێگا ناکەینەوە