هەر بەیەکەمی هێناویەتی و دایە و بابە و براکەشی لە پشتی وەستاون
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
خۆی رازاندووەتەوە و لەمەودوا ئەندازیاری میکانیکە و پڕۆژەی هەیە لە بوارەکەی خۆی و دەشیەوێت کۆڵنەدات بەردەوام بێت لە خوێندنەکەی، دایک و باوکیشی لە پشتی وەستاون و دڵخۆشن بە ئاهەنگی دەرچوونی کچەکەیان.
دیدەن یەکەمی بەشەکەی خۆیەتی و بۆ مایکی 964 دەڵێت، دەمەوێ لە کارگەکان ئیش بکەم و چارەسەری ئەو کێشانە بکەم کە نەکراوە و بەرەو پێشی بەرم، بڕیاریشی داوە یەکەم موچەی دیاری بۆ دایک و باوکی دەکڕێت و دەعوەتێکیشیان دەکات.
کچە تاقانەیە و براکەشی هاوشێوەی پاڵەوانی فیلمە کۆریەکانە، بەڵام وادیارە بێ یەکتری هەڵناکەن و لە پشتی وەستاوە و پیرۆزبایی لێدەکات و باوکیشی دەڵێت، فەخری پێوەدەکەم.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح