زیندانى سیاسی و توێژى دیكه‌ش ده‌توانن

له ‌ئاكرێ هه‌موو چاره‌سه‌رێكى‌ خۆڕایی بۆ پێشمه‌رگه‌ى بریندار ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له ‌ئاكرێ بڕیارێك دراوه‌ هه‌رچی پێشمه‌رگه‌ى برینداره‌ ده‌توانن له‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانى ئه‌م قه‌زایه‌ بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رییه‌كانیان وه‌ربگرن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیان به‌ نه‌شته‌گه‌ریش بێت.

كه‌متر له‌ مانگێكه‌ ته‌ندروستى ئاكرێ ئه‌م بڕیاره‌ى داوه‌، تایبه‌ته‌ به‌ سنووره‌كه‌ى و بڕیارێك نیه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ گشتاندنى بۆ كرابێت بۆ ته‌واوى ته‌ندروستییه‌كان.

نێچیرڤان فه‌خره‌دین، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ئاكرێ به‌ 964ـى راگه‌یاند، بڕیارى چاره‌سه‌رى بێ به‌رامبه‌ر له‌ته‌واوى ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانیان ده‌كرێت، به‌پێی پێویستى كه‌سه‌كان.

وتیشی “پێشتر ته‌نیا بۆ پێشمه‌رگه‌ى سه‌نگه‌ر بوو به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى بریندارن، به‌ڵام له‌ئێستاوه‌ زیندانیانى سیاسی و كه‌سوكارى شه‌هید و توێژى دیكه‌ى وه‌ك نه‌خۆشانى درێژخایه‌ن ده‌توانن سوود له‌و بڕیاره‌مان وه‌ربگرن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، وایانكردووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كانى ئاكرێش كارئاسانى بۆ بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سوود له‌ رێژه‌ى داشكاندنى 50% بۆ چاره‌‌سه‌ریه‌كانیان ببینن.

بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌، ته‌ندردوستى ئاكرێ مه‌رجێكی داناوه‌، ئه‌وانه‌ى پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى بێ به‌رامبه‌ر هه‌یه‌، ده‌بێت ناسنامه‌ى فه‌رمی ئه‌و شوێنه‌یان پێبێت بۆ ئەوەی بتواندرێت چاره‌سه‌رییه‌كانیان بۆ بكرێت.

چاره‌سه‌رییه‌كان كه‌ ته‌ندروستى ئاكرێ دیاری كردوون بریتین له‌  نه‌شتەرگەری، سونار، تیشك یاخود هه‌ر پشكنینێك كه‌ پێویستیان پێبێت.

بڕۆن پشکنینی شەکرە و زەخت بە خۆڕایی بکەن

بڕۆن پشکنینی شەکرە و زەخت بە خۆڕایی بکەن