لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین
دروێنەى جۆ دەستیپێکرد
964+
فەرمان مەلا حەسەن- راپەڕین
لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین دروێنەى جۆ دەستیپێکرد و خاوەن دەڕاسەیەکیش دەڵێت: بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەشێکى زۆرى زەوییە کشتوکاڵییەکان لە دەریاچەى دوکان، بەرهەمى گەنم و جۆ دەیدات لە کەمى.
حوسێن خدر کە خاوەن دەڕاسەیەکى سنوورەکەیە بە 964ـى وت،”لەکاتێکدا دەستمان بە دروێنە کردووە کە هێشتا بەشێک لە جوتیاران پارەى فرۆشى گەنمى پاریان وەرنەگرتووە”.
روونیشى کردەوە، ئەوەى ئێستا دروێنەى جۆیە و دروێنەى گەنم دەکەوێتە دواى 10 بۆ 15ـى 6.
بەوتەى ئەو خاوەن دەڕاسەیە، بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەشێکى زۆر لە دەغلودانى هاوڵاتیان لە دەریاچەى دوکان، چاوەڕی دەکرێت بەرهەمى سنوورەکە، بیدات لە کەمیى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح