نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
هاتە 70 دۆلار
نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی زیاتر دابەزی
964+
ژووری هەواڵ
لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە خەلیج و گەیشتن بە رێکەوتن نرخی نەوت تا دێت دادەبەزێت و ئێستا هاتووەتە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
بە پێی بازاڕی جیهانی نەوت بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت هاتووەتە 70 دۆلار و 92 سەنت بەوەش لە چاو دوێنێ ئێوارەدا بە رێژەی 0.65٪ دابەزیوە.
هەرچی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیشە دابەزیوە بۆ 67 دۆلار و 89 سەنت.
ئەسڵەن هێشتا دیاریش نییە ئەو کۆبوونەوەیە لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە دەوحەی قەتەر دەکرێت یان نا چونکە بەرپرسانی ئێران لێدوانی دژ دەدەن و ئاماژە بە بوونی کۆبوونەوە ناکەن.