لەسەر رێگای زەڕایەن - سلێمانی
رووداوێکی هاتوچۆ شەش برینداری لێکەوتەوە
+964
بروا مجید – ناحیەی زەڕایەن
لەسەر رێگای زەڕایەن بۆ سلێمانی نزیک کۆمەڵگەی نەسڕ، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و شهش برینداری لێكهوتهوه.
رووداوهكه لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی دووتەنیی بارهەڵگر و MGیهك روویدا.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شارەزوور بە 964ی راگەیاند: “بەهۆی رووداوەکەوە شهش هاوڵاتی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەمان، کە پێنج لە بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن و دوو کەسیان دوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نهخۆشخانهكانی سلێمانی کران، سێ کەسی دیكهیان منداڵ بوون و باری تەندروستیان جێگیرە و چەند برینێکی سووکیان هەیە و چارەسەرکران”.
سەرچاوەکە وتیشی، شۆفێری ئۆتۆمبێله ئێم جییهكه، بەهۆی سهختی برینەکەیەوە، کە چەند شکاوییەکی هەبوو دوای چارەسەری پێویست ئەویش رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی کرا.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا