"هی دوژمن بوو"

سوپای ئێران خستنەخوارەوەی درۆنێکی لە دوورگەی قشم راگەیاند

فەرهاد حەسەن

سوپای ئێران دەڵێت، سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە جۆری (ئۆربیتەر) لە ئاسمانی دوورگەی قشم خستووەتە خوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی (ئیسنا) ئەمڕۆ شەممە 30.5.2026 راگەیەندراوێکی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکردەوە، کە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ، درۆنێکی جۆری ئۆربیتەری دووژمنی دەستدرێژیکاری ئەمریکی – زایۆنی، لەلایەن سیستمی هێزی بەرگریی ئاسمانی سوپاوە بە سەرکەوتوویی تێکشکێندرا.”

ئاماژە بەوەشکراوە، پاشماوەی ئەو درۆنە تێکشکێندراوە لەلایەن هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوپا لە دوورگەی قشم دۆزراوەتەوە.

ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28.2.2026 ماوەی 40 رۆژ شەڕیان لەگەڵ ئێران ئەنجامدا، دوای ماوەی زیاتر لە مانگێکیش لە ئاگربەست  بەڵام هێشتا گرژییەکان لە ناوچەکە بە یەکجاری کۆتاییان نەهاتووە، هەرچەندە هەوڵەکانیش بۆ رێکەوتن بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامێکی ئەرێنییان نەبووە.