گەنجێکی تەمەن 21 ساڵە

کرێکارێک لەکاتی کارکردن کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

فەرمان مەلاحەسەن – راپەڕین

لە رانیە کرێکارێک لەکاتی ئیشکردن و لەسەر قادرمە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 1.7.2026 روویداوە، عەبدوڵا ئیدریس هاوڕێی ئەو کرێکارە بە 964ـی وت، “هاوڕێکەم ناوی شکۆ کەیفی مەلا شەوقییە، لەگەڵ وەستای ئاو و ئاوەڕۆی کاری دەکرد، ئەمڕۆ لەسەر قادرمەیەکی بەرزەوە کەوتەخوارەوە و بە سەختی برینداربوو، دوای بەڕێکردنی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا”.
شکۆ کەیفی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ و دانیشتووی رانیە بوو.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری