لە مانگی رەمەزاندا

قایمقامیەتی رانیە دەستیگرتووە بەسەر زیاتر لە 12 تۆن خۆراکدا

964+

ژووری هەواڵ

لە مانگی رەمەزاندا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە دەستیانگرتووە بەسەر زیاتر لە 12 تۆن خۆراکدا کە شیاو نەبوون بۆ خواردن و سەرجەمیان لەنێوبراون.

ئەو خۆراکانەی کە دەستیانبەسەردا گیراوە پێکهاتوون لە گۆشت، خورما، شیرینی، میوە، پەنیر، چوکلێت، چەرەس و شەربەت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14.4.2024، کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە بە 964ـی راگەیاند، “بەدرێژای مانگی پیرۆزی رەمەزان لیژنە هاوبەشەکان بە هاوبەشی بەشی ئابووری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین بە شێوەیەکی بەردەوام لە چەند کاتی جیاوازدا 731 سەردانیان ئەنجامداوە”.

لە سەردانەکانیاندا، لیژنە هاوبەشەکان 157 شوێنکاریان ئاگادارکردووەتەوە کە پابەندی رێنماییەکان بن و 387 شوێنکار رێنماییان پێدراوە، لەکۆی سەردانەکاندا 150 شوێنکار دەستخۆشیان لێکراوە کە سەرجەم رێنماییەکانی لیژنەکانیان جێبەجێکردووە.

قایمقامیەتی رانیە دەڵێت، 15 شوێنکار لە مانگی رەمەزاندا داخراون کە سەرپێچیان ئەنجامداوە و پابەندی رێنماییەکان نەبوون، 22 شوێنی تریش سزا دراون بە پێبژاردن.

لە یەک مانگدا زیاتر لە 12 تۆن سەوزە و میوە لە عەلوەی سلێم...

لە یەک مانگدا زیاتر لە 12 تۆن سەوزە و میوە لە عەلوەی سلێمانی کۆکراوەتەوە