دانا تەقیەدین، پارێزەرى دۆسیەکە:

دادگاییکردنى لاهور شێخ جەنگى و هاوەڵانى کەوتە دواى جەژن

964+

دیلان محەمەد- سلێمانى

گەڕى سێیەمى دادگاییکردنى لاهور شێخ جەنگى، پۆڵادى برایى و 11 گیراوى دیکەى لالەزار، کەوتە دواى جەژنى قوربان.

دانا تەقیەدین، پارێزەرى دۆسییەکە بە 964ـى وت،”دادبینییەکە دواخراوە بۆ رۆژى 3.6.2026″.

رۆژى 7.5.2026، یەکەم گەڕى دانیشتنى دادگاییکردنى لاهور شێخ جەنگى و گیراوانى دیکەى لالەزار بەڕێوەچوو، دواتر گەڕى دووەم لە 14.5.2026 ئەنجامدرا.