هەر ئۆنسەیەک بە 4,518 دۆلارە

بەهێزی دۆلار و بەرزبوونەوەی نەوت بەهای زێڕیان دابەزاند

فەرهاد حەسەن

نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆوە بینیوە، هۆکاری دابەزینەکەشی بۆ بەهێزبوونەوەی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە.

نرخی زێڕ ئەمرۆ دووشەممە بە رێژەی 0.4% دابەزی و هەر ئۆنسەیەک  گەیشتە 4,518 دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی لە رۆژی هەینی بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەدا تۆمارکردبوو.

شرۆڤەکارانی بازاڕە داراییەکان باس لەوەدەکەن، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەگەڵ ناڕوونی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، هاوسەنگیی نرخی زێڕیان تێکداوە چونکە رۆژی هەینی  رابردوو ترەمپ وتبووی بەم زووانە بڕیار لەسەر پێشنیاری درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران دەدات، بەڵام هێشتا هەردوو وڵات لەسەر چەند پرسێکی گرنگ جیاوازییان هەیە.