لە گۆمی بێکۆدیان پێشمەرگەیەک لە شاخ هەڵدێرا
لە گۆمی بێکۆدیان
پێشمەرگەیەک لە شاخ هەڵدێرا و بۆ رزگاکردنی رەنگە کۆپتەر پێویست بێ
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە گۆمی بێکۆدیان لە سنووری قەزای چۆمان کەسێک لە شاخ هەڵدێرا وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆرانیش دەڵێت، بۆ رزگاکردنی رەنگە پێویستیان بە کۆپتەر بێت.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “ئەو کەسە پێشمەرگەیە و تەمەنی نزیک 45 ساڵە، بە پێی زانیاریەکانمان لە ژیان ماوە بەڵام شوێنەکە زۆر سەختە بە هیوای ئەوەین بتوانین ژیانی رزگار بکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر سروشت و سەختی شوێنەکە بە ئەگەری زۆرەوە پێویستیان بە هەلیکۆپتەر دەبێت بۆ رزگارکردنی.
لە ماوەی پێنج رۆژدا ئەوە دووەم حاڵەتی هەڵدێران لە شاخە کە لە سنووری سۆران تۆمار دەکرێت، هەفتەی رابردوو پێشمەرگەیەکی دیکە لەکاتی دەوام و راپەڕاندنی ئەرکەکەی، هەر لەو سنوورە لە شاخ بەربووەوە و گیانی لەدەستدا.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری