بۆ پەیداکردنی سەرەداوێک بەنداوی دەربەندیخان گیراوەتەوە
چوار رۆژە گەنجێک لەناو ئاوی رووباری سیروان بێ سۆراغە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
تەرمی گەنجەکەی کەلار هێشتا نەدۆزراوەتەوە و تیمەکان و خۆبەخشان بەردەوامن لە گەڕان بەدوایدا.
چوار رۆژ لەمەوبەر گەنجێک بەناوی ئەحمەد لوقمان لە ئاوی سیروان خنکا، دوێنێ ئاوی بەنداوی دەربەندیخان گیرایەوە و ئەمڕۆ ئاستی ئاوەکە زۆر دابەزیوە، بەڵام هەر سۆراغی نییە.
تیمێکی غەواسی فریاکەوتنی سلێمانی چوونەتە سەر رووباری سیروان لە سنووری کەلار بۆ ئەوەی لە پەیداکردنی سەرەداوێک هاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان و خۆبەخشان بکەن.
ئەحمەد لوقمان تەمەنی 26 ساڵە و لە کاتی راوەماسیدا خنکا.
پێداچوونەوە؛ پەری ساڵح