ئایا مامۆستاکان سزا دەدرێن؟
ئەو قوتابخانانەی هەفتەی رابردوو بایکۆتیان کردبوو سبەی دەوام دەکەنەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
بەشێک لەو قوتابخانانەی لە هەفتەی رابردوو بایکۆتیان کردبوو، لە پەیجی قوتابخانەکانەوە داوایان لە قوتابیان کردووە سبەی بێنەوە بۆ دەوام.
لەسەر ئەم بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە بەڕێوەبەری چەند قوتابخانەیەک کرد کە هەفتەی رابردوو بایکۆتیان کردبوو.
یەکێک لە بەڕێوەبەرەکان باسی لەوەکرد، ئاگاداری مامۆستایان و قوتابیەکانیان کردوەتەوە سبەینێ لە قوتابخانە ئامادە بن و دەوام ئاساییە، هاوکات دەوامی قوتابخانەکان کەمی ماوە و هاوکاری مامۆستایان دەکەن، بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی لەسەریان.
بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی دیکە باسی لەوەکرد، سبەینێ دەوام دەکەن و مامۆستاکانیش سەرجەمیان ئامادەییان دەربڕیوەم سبەینێ بڕۆنەوە بۆ دەوام.
لەسەر ئەم بابەتە مامۆستا نەژاد عەبدوڵا یاریدەدری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە 964 وت، بایکۆتی هەفتەی رابردوو لەلایەن کەمێک لە مامۆستایانەوە کراوە و سبەینێ دەوامی لە قوتابخانەکان ئاساییە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو مامۆستایانەی هەفتەی رابردوو بایکۆتیان کردوە، گەر بەڕێوەبەرەکانیان ناوەکانیان بنێرن ئەوا ئەو مامۆستایانە ئەو رۆژانەیان بە نەهاتوو بۆ هەژمار دەکرێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی