دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا – وێنە: NBC NEWS
میدیای ئه‌مریكا
ره‌نگه دووشه‌ممه دانوستانی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا و ئێران به‌ڕێوه‌بچێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، پێدەچێت دووشەممەی داهاتوو گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستپێبکات.
کەناڵی سی بی ئێس بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17.4.2026 رایگەیاند “ده‌كرێت لە رۆژی دووشەممەی داهاتووه‌وه دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستپێبکات، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەکی کۆتایی دیاری نەکراوە”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی دووپاتی کردەوە، رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران نزیکە تەواو بوون.
ترەمپ هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ رایگەیاند، “رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ له‌گه‌ڵ ئێران نزیکە لە تەواوبوون”.
ئاماژەی بەوەش کرد کە “ئێران رازیی بووە بە راگرتنی بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بۆ کاتێکی نادیار”.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، “رەنگە کاتێک رێککەوتنێک کرا بچمە ئیسلام ئاباد، بەڵام تا ئێستا بڕیارم نەداوە”.
ترەمپ پێشنیاری کرد کە “لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی زیاتر سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت”، جەختی لەوەش کردەوە کە “زۆربەی خاڵە سەرەکییەکان لەگەڵ ئێران یەکلایی کراونه‌ته‌وه و پڕۆسەکە زۆر بە خێرایی تەواو دەبێت”.