دروستکردنی سایلۆکەی کۆیە بوو بە راستی
زیاتر لە 31 ملیاری بۆ تەرخان کراو و بەم زووانە دەستپێدەکرێت
فەرهاد حەسەن
قائمقامیەتی قەزای کۆیە دەڵێت دواجار بڕیاری دروستکردنی سایلۆ بۆ قەزاکەیان دراو بوم زووانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی قائمقامیەت، دوا بەدوای نوسراویان لەسەر پێویستی زۆری سنورەکەیان، بە دروستکردنی سایلۆیەک بۆ وەرگرتنی بەرووبومی دانەوێڵەی جوتیاران، بە فەرمانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار لەسەر دروستکردنی سایلۆیێکی 50 هەزار تۆنی درا.
گوژمەی پرۆژەکە 31 ملیار و 700 ملیۆن دینارە و دەڵێت “لە ئایندەیەکی نزیک دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
قائمقامیەتی کۆیە، سوپاسی خەمخۆری هەموو ئەو کەسانە دەکات کە هاوکار و هەماهەنگ بوون بۆ کەوتنە بواری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و لە ئایندەیەکی نزیک بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنرێت.