كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وتهه‌ڵگر گه‌یشته به‌سڕه
نه‌وتی عێراق ده‌گوازێته‌وه ده‌ره‌وه
كه‌شتییه‌كی گه‌وره گه‌یشته به‌سڕه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی کەشتی “ئاجیۆس فانۆریۆس 1” کە ئاڵای ماڵتا لەسەرە، لە به‌نده‌ره‌كانی هەناردەکردنی نەوتی باشووری عێراقدا وەستاوە و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لەوێ باربکات و به‌ره‌و بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێبكه‌وێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م كه‌شتییه‌كه ده‌گاته به‌نده‌ره‌كه دوای ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
بەپێی داتاکانی کەشتیوانی، کەشتییەکە چوارشەممەی رابردوو لە کەنداوی عەرەبی بەناو گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە، لەهەوڵی دووەمدا بۆ تێپەڕین، دوای ئەوەی بەشێک بووە لە کۆمەڵێک کەشتی، کە رۆژی یەکشەممە هەوڵیانداوە بچنە ناوچەکەوە، هاوکاتیشە لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران.
سەرچاوە بازرگانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە شوێنی مەبەستی كه‌شتییه‌كه تانکەرەکە پاڵاوگەی نگی سۆن دەبێت لە ڤێتنام، ئەمەش رەنگدانەوەی بەردەوامی خواستەکانی ئاسیایە بۆ نەوتی عێراق، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی باشتربوونی بارودۆخی دەریایی ناوچەکە.
ئه‌م پێشهاته دوای ئەوە دێت کە عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کردنەوەی گەرووی هورمز بە تەواوی بەڕووی هاتوچۆی کەشتیوانیدا راگەیاند و سه‌رۆكی ئه‌مریكاش هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئەوەش دوای رێککەوتنی ئاگربەست، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر هاتوچۆی دەریایی و رەوتی هەناردەکردنی وزە هەبووە و راسته‌وخۆش نرخی نه‌وت 10% دابه‌زی.