فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
بۆ 72 کاتژمێری دیکە
داخستنی ئاسمانی عێراق درێژکرایەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممه درێژکردنه وه ی داخستنی ئاسمانی عێراقی بەسەر هه موو فڕۆکه کانی هاتوو، رۆیشتوو و ترانزێت بۆ ماوه ی 72 کاتژمێر درێژکردەوە، ئەمەش وەک رێکارێکی خۆپارێزییە.
راگەیاندراوی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی، ئاماژەی بەوەکردووە، “بڕیاردراوە داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ سەرجەم فڕۆکە هاتوو و رۆیشتوو و ترانزێتەکان بۆ ماوەی 72 کاتژمێر درێژبکرێتەوە، لە کاتژمێر 12:00ی شەوی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.3.2026 تا کاتژمێر 12:00ی شەوی یەکشەممەی داهاتوو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە بڕیارەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە، بەپێی هەر پێشهاتێکی نوێ هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.
لەوەتەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ گەشتەکانی فڕۆکەوانی داخراوە.