لە ماوەی 15 رۆژی مانگی رەمەزاندا
قایمقامیەتی سلێمانی 13 تۆن خواردەمەنی و کەلوپەلی خراپبووی لەناوبردووە
964+
پێشەوا محەمەد
قایمقامیەتی سلێمانی لە ماوەی 15 رۆژی مانگی رەمەزاندا 11 تۆن خواردەمەنی و کەلوپەلی خراپبووی لەناوبردووە، کە بەشێکیان لە لایەن کۆمپانیاکان خۆیانەوە دراون بە لیژنەکانی قایمقامیەت.
ئەمڕۆ دووشەممە قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای کردووە، لەو 15 رۆژەدا 13 تۆن و 750 کیلۆگرام خواردن و کەلوپەلیان لەناوبردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئه‌و خۆراك و ماده به‌سه‌رچووانه بریتیبوون لە؛ بسكیت، جه‌لی بۆن، كێك، شه‌ربه‌ت، پاككه‌ره‌وه‌كانی وەک زاهی، سابوون، كلێنس و كلێنسی ته‌ڕ، هه‌ویری ددان شۆردن و موكه‌یه‌ف له‌گه‌ڵ دۆشاوی ته‌ماته، ماست، شه‌ربه‌ت، خورما، شیرینی، نه‌سته‌له، ئاوی له‌ده‌به‌نراو، په‌تاته و خوارده‌مه‌نییه وشكه‌كان و چه‌ندین خۆراك و ماده‌ی دیكه‌ی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو.
قایمقامیەتی سلێمانی لە رێگەی 46 لیژنەوە چاودێریی بازاڕ و دوکان و شوێنە بازرگانییەکانی ناو سلێمانی دەکات و بۆ مانگی رەمەزانیش لیژنەی جێگیریان لەناو بازاڕدا هەیە.
قایمقامیەتی سلێمانی باسی لەوەش کردووە، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و شوێنه‌كان داوایان له لیژنه هاوبه‌شكان كردووه سه‌رپه‌رشتی و هاوكارییان بكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ماده خراپبووانه‌ی هەیانە.
ئاماژە بەوەش کراوە، سەرجەم ئەو خۆراک و کەلوپەلە بەسەرچووانە لە دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوون لەناوبراون.