سەروو 107 دۆلارە

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

دوای دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک لە سەروو 107 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 14.9.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 107 دۆلار و 3 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 2.53٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 102 دۆلار و 6 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 2.58٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز خەریکە پەرە دەستێنێتەوە و دوێنێ چەند کەشتییەک لە نزیک ئاوەکانی ئێران کرانە ئامانج.