داوای دامەزراندن دەکەن
دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ هەڕەشەی مانگرتنی سەرتاسەری دەکەن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەبەردەم زانکۆی گەرمیان گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
ئەو خوێندکارانە دوا پەیامی خۆیان بە حکومەتدا و دەڵێن، ئەگەر حکومەتی ھەرێم لەکاتی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا ئێمە فەرامۆش بکەن، مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنین.
یەکێک لە خوێندکارە دەرچووەکان بۆ 964 دەڵێت، “نۆ ساڵە خوێندنمان تەواو کردووە و لەماڵەوە دانیشتوین، تاوانی ئێمە ھەر ئەوەیە خوێندنمان تەواوکردووە و لە یەکەمەکانین”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی