لە دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و سێ کەس برینداربوون – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان
رووداوەکە زیانی دیکەشی هەبووە
لە ناو گەڕەکێکی کەلار دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و سێ کەس برینداربوون
شۆڕش قادری
لە ناو گەڕەکێکی کەلار دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و سێ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان چەند وێنەیەکی دەعمەکەی داناوە و نووسیویەتی، درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی گەڕەکی سەرکەوتن (حەمەی کەریم) دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کراون و بی ئێم دەبڵیو پێکیانداداوە و لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.
بریندارەکان هەردوو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بوون کە لەدایکبووی ساڵی 2005 و 2001ـن لەگەڵ سەرنشینیێکی تەمەن 18 ساڵ کە لەناو بێ ئێمەکەدا بووە.
جگە لە برینداربوونی ئەو سێ هاوڵاتییە، لە رووداوەکەدا زیان بەر ستونێکی کارەبا و دوو کلیبستۆنی ناوەندی شەقامەکە گەیشتووە.
تیمی هاتووچۆ هێڵکارییان بۆ رووداوەکە ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.