شاره‌وانى: كار بۆ رێكخستنه‌وه‌یان ده‌كه‌ین

به‌دواچوون بۆ كێشه‌ و گرفته‌كانی بازاره‌ میللیه‌كه‌ى چوارقوڕنه‌ ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ ده‌ڵێت، سه‌ردانى بازاڕه‌ میللیه‌كه‌ى ناحیه‌كه‌یان كردووه‌ و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كانیان ده‌كه‌ن.

بازاڕه‌ میللیه‌كه‌ى چوارقوڕنه‌ به‌بازاڕى شاره‌وانى ناسراوه‌ و له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه‌ دروستكراوه‌ و نزیكه‌ى 140 دوكان و 200 عاره‌بانچی لێیه‌.

حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكی شاره‌وانی چوارقوڕنه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، سه‌ردانى بازاڕه‌كه‌یان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كێشه‌و گرفتیان چییه‌.

وتیشی “قیڕتاوكردن و ئاو و كاره‌با له‌كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌یانن و له‌هه‌فته‌ى دادێ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى رێكخستنه‌وه‌یان و نه‌هێشتنی دیارده‌ی زیاده‌رۆیی، گرێبه‌ست بۆ ته‌واوى خاوه‌ن دوكانه‌كان ده‌كرێت، چونكه‌ ده‌ڵێت “ئه‌م بازاڕه‌ ناوه‌ندێكی گرنگی كاسبكاران و هاوڵاتیانه”.‌

دارخورما وشكبووه‌كانى ده‌روازه‌ى چوارقوڕنه‌ ده‌گۆ...

دارخورما وشكبووه‌كانى ده‌روازه‌ى چوارقوڕنه‌ ده‌گۆڕدرێن