کچێکی سلێمانی
چالاککییەکی رێکخستووە تا منداڵان یاری بە قوڕ بکەن
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
خانمێکی گەنجی سلێمانی چالاککییەکی رێکخستووە تا منداڵان بەدڵی خۆیان یاری بە قوڕ بکەن و دەڵێت لەڕووی دەروونییەوە کاریگەری باشی هەیە و گرنگە بۆ منداڵان تێکەڵی سروشت ببن.
ڤانیا دڵسۆز مەحمود، سەرپەرشتیاری چالاکییەکەیە قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد و وتی ئێمە سێ کچین لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە سەربەخۆ کار دەکەین و ئەمە و چالاکی دیکەی هزری و هونەری بۆ منداڵان رێکدەخەین تا زیاتر تێکەڵی سروشت ببن.
وتیشی، تێکەڵبوونی منداڵان بە گیا و قوڕ و سروشت گرنگە بۆ هێورکردنەوەی دەروونییان و دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتیی.
شلک و ژیا ژیلوان خوشک و بران و دەستیان ناوەتە قوڕ و تا قژیشیان پێوەی بووە و یاری پێدەکەن و هەر لە قوڕەکە حەوزێکی مەلە کردنیان دروست کردووە و دەڵێن، زۆرتر حەزمان لێیە یاری بە قوڕ بکەین وەک لە کۆڵان بین یان یاەی بە مۆبایل و تابلێت بکەین دكتۆرەكەیش پێی وتوین خراپە زۆر شاشە بەکاربهێنین.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر