دوو هاوسەر

لە هەولێر گەزۆی سلێمانی دەفرۆشن

رێباز خدر – هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 18.5.2026، فێستیڤاڵی بازرگانی و بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان لە پارکی شانەدەری هەولێر دەستیپێکرد، فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوامی دەبێت.

دوو هاوسەری خەڵکی سلێمانی، کە دانیشتووی هەولێرن، بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکە کردووە بە 964ـیان وت: خەڵکی هەولێر حەزیان بە گەزۆیە و کە دەزانن گەزۆی سلێمانییە زیاتر پێیانخۆش دەبێت، سەبارەت بە ئامادەکردنی ئاماژەیان بەوە کرد”شەکری تێناکەن”.

ژین جەمال فرۆشیارە لە فێستیڤاڵەکە و دەڵێت: هاوکاری هاوسەرەکەمم و ئەم فێستیڤاڵە سوودی هەیە بۆ ناساندی بەرهەمی ناوخۆ.

پێداچوونەوە: شانیا بێستون