کەسێک بە شۆفڵ تێکیداوە

تێکدانی بەشێک لە باخچەی گەڕەکی ژیان هاوڵاتیانی نیگەرانکردووە

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

چەند رۆژێکە تێکدانی بەشێکی باخچەیەک و هەڵکێشانی نۆ دار لەنێویدا، بەشێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکی ژیانی هەولێری نیگەرانکردووە.

عەبدولسەمەد ئەنوەر نزیکەی 20 ساڵە  دانیشتوی گەڕەکی ژیانە، ئەو بە 964ـی وت، “نزیکەی 12 ساڵە ئەو باخچەیە لەلایەن شارەوانی دروستکراوە و زیاتر لە هەزار داری تێدا چێندراوە، رۆژی یەکشەممە کەسێک هاتووە بەشۆفەڵ بەشێکی پارکەکەی تێکداوە و بلۆک و چیمەنتۆی لە شوێنکە داناوە، پێیگوتوون وەک قەرەبوو وەریگرتووە و بڕیارە بیکات بە نەمامگە.”

باخچەکە دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر کەرکوک و لەگەڕەکی ژیاندایە کە سەر بە شارەوانی پێنجی هەولێرە.

رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، خاوەنی ئەو پڕۆژەیە مۆڵەتی فەرمی پێدراوە و زێدەڕۆیی نیە، بڕیارە بیکات بە نەمامگە، لە بەشی یاسایی بەڵێنامەی قەرەبووکردنەوەی دارەکانی نووسیوە و هەر دارێک لە باخچەکە هەڵکێشرابێت، خاوەن پڕۆژە لەبەرامبەردا دەبێ سێ دار بڕوێنێتەوە و تیمی ئەندازەی پارکەکان وەک سەرپەرشتیار لە گەڵیدان.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دژى رووخاندنى گەراج و دوکانەکانیان گردبوونەوە

دژى رووخاندنى گەراج و دوکانەکانیان گردبوونەوە