هەواڵەکان؛
مەنهۆڵەکانى چوارباخ گیراون و تەماتەى باڵەکایەتیش ئێوە خۆش
ژووری هەواڵ
دوای چەندین مانگ لە رەنج و کوێرەوەری، جوتیارانى باڵەکایەتى چاوەڕێ بوون بەرهەمى رەنج و ماندوبونیان بخۆن، بەڵام ئەوەى بۆیان ماوەتەوە خەفەتخواردن و زەرەرە، چونکە تەماتەکانیان پارە ناکات.
******
ژمارەیەکى زۆر لە سەرەمەنهۆڵى ئاوەڕۆکانى گەڕەکى چوارباخ نەماون و بە تایە و بلۆک و خۆڵ و خاشاک پڕکراونەتەوە، خۆ ئەگەر بارانێکى بەخوڕ ببارێت دوور نییە لافاو و کۆبوونەوەى ئاو دروست ببێت.
******
هەنگوینى باش ئەوەیە، هەنگەکان نزیکى شەکر نەبنەوە و لە رێگەى گوڵ و گوڵزارەوە شیلەکانیان هەڵبمژن و بیکەن بە هەنگوین.
لە گوندی کانی کەوەی قەزای شارەزوور، هەنگەوانێک چیرۆکێکی جیاواز لە بەخێوکردنی هەنگەکانى دەگێڕێتەوە، ئەویش بەنازپەروەردەکردنیانە بە بۆن و بەرامەی رەیحانە.
******
وەک دەڵێن ئەگەر چویتە سلێمانى و نۆکاوت نەخوارد، حسابکە نەچوویت، چونکە نۆکاوى سلێمانى هەر ناوبانگ نییە، تام و لەزەتە. جا ئێستا كهشوههوا ساردی كردووه و نۆكاویش تاموچێژی زیاتری دهبێت.