قیر دەکرێ

بەردەم مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بە کاتی دادەخرێ

ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 14.10.2026، لە کاتژمێر 6:00ی بەیانییەوە، سایدی رێگەی کەرکوک بۆ سلێمانی، لە بەردەم مۆنۆمێنتی ئەنفال تا چێشتخانەی سیروان، بەهۆی کاری قیرکردنەوە دادەخرێت.

بەپێی ئاگادارییەکە، لە ماوەی ئەنجامدانی کارەکاندا، سایدی تەنیشت بە ئاراستەی هاتوچۆی دوو لایەن بەکاردەهێنرێت، بۆ ئەوەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان بەردەوام بێت.

بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ داوا لە شۆفێران دەکات لە کاتی گواستنەوەدا وریا بن، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و لە شوێنی کاری قیرکردنەوەدا بە ئاگادارییەوە لێبخوڕن، بۆ رێگریکردن لە قەرەباڵغی و روونەدانی رووداوی هاتوچۆ.

شۆفێران دەتوانن بۆ کەمکردنەوەی دواكەوتن، کاتی گەشتەکانیان لەبەرچاو بگرن و لە کاتی پێویستدا رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.