زۆری شتی دیکەشی لە دیداری مێری وت

قوباد تاڵەبانی: ئێمەش بڕیار بدەین، پێشمەرگە خۆى شەڕى یەکترى ناکات

ژووری هەواڵ

کورت و پوخت قوباد تاڵەبانى لە دیدارى مێرى ئەمانەى وت:

📌بە عوقدەى ساڵانى شەستەکان سیاسەت ناکەین

📌جیلە تێکۆشەرەکە (جیلە کۆنەکە)، چونکە شتى ناخۆشیان زۆر دیوە، قەدرى قەرارەکانیان زیاتر دەزانى وەک لە من

📌دەبێت لە جیلە تێکۆشەرەکەوە فێر بین

📌ئەگەر خۆم بەراورد بکەم بە 10 ساڵ لەمەوبەر، بەشەرێکى ترم

📌کێشەى سەرەکى لەگەڵ بەغدا پشتکردنە لە دەستوور

📌ئەگەر دەستووریش جێبەجێ بکرێت، کێشەکانى هەرێم چارەسەر نابن

📌لە هەرێم دەستوورمان نییە، کە کلیلى چارەسەرى کێشەکانە

📌دەستوورمان پێویستە بۆ ماڵى خۆمان تا دەسەڵاتەکانمان دیارى بکات

📌کوردستان کاتێک بەهێز دەبێت کە بە بەهێزى لەوێ بین

📌جارێکى تر پێشمەرگەى یەکێتى و پارتى رووبەڕووى یەکترى نابێتەوە

📌ئەگەر ئێمەش بڕیار بدەین، پێشمەرگە خۆى شەڕى یەکترى ناکات

📌کۆبوونەوە و فسکە فسکەکانمان لەگەڵ پارتى بەردەوامن

📌کۆبوونەوە موهیم نییە، گرنگ نەتیجەیە

📌کۆبوونەوەکەم لەگەڵ کاک مەسرور کۆبوونەوەیەکى باش بوو

📌چا و قاوە و نانمان خوار بەیەکەوە و دەمێک بوو یەکتریمان نەدیبوو

📌کێشەى شەخسیمان لەگەڵ یەکترى نییە، بەڵکو کێشەمان لە شێوازى حوکمڕانییە

📌تائێستا پێناسەیەکمان نییە بۆ ئابوورى بۆیە نازانین چى دەکەین

📌ناتوانین وەکجاران بازاڕ کۆنترۆڵ بکەین

📌ئەگەر چاوەڕێن سبەى یەکێتى و پارتى رێککەون و حکومەت پێکبێنن کێشەکان چارەسەر دەبن، ئەوە روونادا