تابلۆیەک رێگەی دەروازەی کێلێ نیشان دەدات - وێنە: 964
پێشتر کاتژمێر 4 بوو
هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی کێلێ بۆ کاتژمێر 6ـى ئێوارە درێژکرایەوە
964+
وریا فەتاح
قائیمقامیەتی قەزای پشدەر رایگەیاند، دوای هەوڵ و گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ لایەنی ئێرانی، کاتی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی سنووریی کێلێ درێژکرایەوە و بڕیارەکەش لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر کە ئەمڕۆ سێشەممە 13.10.2026 بڵاوکراوەتەوە، دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەتی لەگەڵ میرزایی، فەرمانداری سەردەشت و حسێن ئاغا، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی سەردەشت، رەزامەندی دراوە لەسەر زیادکردنی کاتەکانی کارکردن لە مەرزەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە بەرواری 17.10.2026، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، بەمەش پرۆسەی هاتوچۆی گەشتیاران لە مەرزی کێلێ رۆژانە لە بەیانییانەوە تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
پێشتر کاتی هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی کێلێ تەنیا تاوەکو کاتژمێر 4:00ی عەسر بوو، بەڵام بەم بڕیارە نوێیە 2 کاتژمێر بۆ کاتی کارکردن زیاد کراوە. ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەم خشتە نوێیە رۆژانی هەینی ناگرێتەوە.
مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمى هەرێمى کوردستانە کە دەکەوێتە سنوورى پشدەر لە ئیدارەى راپەڕین، هەرێمى کوردستان بە رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران دەبەستێتەوە.