ئاژانسی هەواڵیی عێراقی:
بریکاری وەزارەتی پیشەسازی لەکاتی بەرتیل وەرگرتن دەستگیرکرا
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
ئاژانسی هەواڵیی عێراقی رایگەیاند، ناسر کازم جابر، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق لەکاتی بەرتیل وەرگرتندا دەستگیرکراوە.
هاوکات پێگەی هەواڵیی بەغداد یەوم رایگەیاندووە، هێزێکی سەر بە دەستەی نەزاهە بریکاری وەزارەتی پیشەسازییان لە ماڵی خاوەن کارگەیەکی چیمەنتۆ لە شاری سەماوە دەستگیرکردووە.
پێگەکە باس لەوە دەکات، ناسر کازم لە ماڵی خاوەنی کارگەیەکی چیمەنتۆ دەستگیرکراوە کە کارئاسانی بۆ کردووە و لەو کاتەی هێز ئەمنییەکان چوون بۆ دەستگیرکردنی بەرتیلی لە خاوەن کارگەکە وەرگرتووە.
ناسر کازم پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی بەشی یاسایی وەزارەتی پیشەسازی بووە و دواتر لە سەرەتای 2026 بووە بە بریکاری وەزارەتەکە.