پاساوەکە چییە؟

یانەی زاخۆ داوای گۆڕینی ناوبژیوانی یاریەکەی لەگەڵ زەوڕا کردووە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

یانەی زاخۆ بەنوسراوێکی فەرمی داوای لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق کردووە لە یاریەکەیان لەگەڵ یانەی زەورا زەید سامر ناوبژیوانی یاریەکە نەبێت.

وا بڕیارە رۆژی شەممە لە گەڕی 17ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی زەورا بکات، بەڵام دەستەی کارگێڕی یانەکە لە ناوبژیوانی یاریەکە رازی نین و داوای گۆڕینیان کردووە.

دلژار عەدنان، بەرێوەبەری راگەیاندنی یانەی زاخۆ بە 964ی راگەیاند، “ئێمە پێشینەی ناخۆشمان لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە هەیە، چەندینجار ستەمی لێکردووین، دیارترین نمونە لە وەرزی رابردووی خولی نایابی عیراق یاری لەگەڵ زەورا بوو.

ستار عەبدولکەریم، هاندەرێکی یانەی زاخۆیە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، لە وەرزی رابردووی خولی نایابی عێراق، ئەم ناوبژیوانە لەهیچ و خۆڕایی یاریزانێکی زاخۆی دەرکرد و لێدانی سزایەکی بۆ زەورا هەژمار کرد، جارێکی تریش لە یاری لەگەڵ شورتە ئەگەرچی ناوبژیوانی دەرەوە گۆڵێکی بە ئۆفساید هەژمارکرد، بەڵام ئەو ناوبژیوانە گۆڵەکەی بۆ شورتە حساب کرد، دواتر سەلمێنرا کە گۆڵەکە ئۆفساید بووە.

یانەی زاخۆ ئێستا بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمە و زەوراش بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لەریزبەندی پێنجەمە و بڕیارە روژی شەممە یاری نێوان هەردوو یانە لەیاریگای زاخۆ ئەنجامبدرێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

زاخۆ نەیتوانی بردنەوە تۆمار بکات

زاخۆ نەیتوانی بردنەوە تۆمار بکات

یانەی زاخۆ لە دادگای سویسرا سکاڵا  تۆمار دەکات

یانەی زاخۆ لە دادگای سویسرا سکاڵا تۆمار دەکات