"بەشدار نەبووین و زۆرترین زیانمان بەرکەوتووە"

20 هاوڵاتی لە کوردستان شەهیدبوون و 123 کەسیش بریندارن

964+

شۆڕش قادری

هەرێمی کوردستان لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانە دایە کە بەشداری جەنگی ئێران نین و زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، لە ماوەی ئەو شەڕدا 20 هاوڵاتی شەهیدبوون و 123 کەسیش بریندارن.

بەپێی دوایین ئاماری فەرمی فەرمانگەی میدیای و زانیاری هەرێم، لە پارێزگای هەولێر 726 هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بە ماڵ و خانوو و ئۆتۆمبێل و شوێنی کارەکانیان کەوتووە، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 24 هێرش بۆ سەر شوێنی سڤیل و مەدەنی دەیان هاوڵاتی زەرەرمەند بوون، لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 13 جار هێرش کراوەتەسەر کۆمپانیای کەرتی تایبەت و زیان بە ماڵی هاوڵاتیان گەیشتووە.

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش 35 هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بە ماڵ و خانوو، ئۆتۆمبێل و شوێنی کارەکانیان کەوتووە.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگەکەوە کە لە 28.2.2026  دەستیپێکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئاشکرا رایگەیاند، بەشێک نییە لەو شەڕە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

بەگوێرەی ئامارەکە، هەموو رۆژێک زیاتر لە 15 درۆن و موشەک گیراوەتە هەرێمی کوردستان کە بەهۆیانەوە 20 هاوڵاتی شەهیدبوون و 123 کەسیش برینداربوون.

خشتەی ئاماری هێرشەکان بۆ سەر کۆردستان لە 28.2.2026 تا 20.4.2026 لە خوارەوە دانراوە؛

20 هاوڵاتی لە کوردستان شەهیدبوون و 123 کەسیش بریندارن

شەهیدبوونى ژمارەیەک هاوڵاتى بێتاوان و مەدەنى هەرێم، م...

شەهیدبوونى ژمارەیەک هاوڵاتى بێتاوان و مەدەنى هەرێم، مایەى داخ و پەژارەیە

ژمارەیان بوو بە 7 شەهید؛ یەکێک لە بریندارەکانى پێشمەرگ...

ژمارەیان بوو بە 7 شەهید؛ یەکێک لە بریندارەکانى پێشمەرگە شەهید بوو