بەهۆی مۆڵەتەوە

موچه‌ی ئه‌و دایک و باوکانەی منداڵی خاوەنپێداویستی تایبەتیان هەیە نابڕدرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

رێنماییەکی نوێیڤوەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێگردەبێ لەوەی ئەو دایک و باوکانەی زیاتر لە منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە، لە کاتی مۆڵەت وەرگرتن دەرماڵە و موچەکانیان ببڕێت.

ئەم رێنمایی نوێیە تایبەت بە مۆڵەتی بەخێوکەری منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.

لەبارەی رێنماییەکە کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگه‌یاند، رێنماییە کۆنەکان بەهۆی هەبوونی کەموکوڕی زۆرەوە هەڵوەشێنراونەتەوە تاوەکو خزمەتێکی شایستەتر بە خێزانی کەمئەندامان بکرێت.

بەگوێرەی رێنماییەکە، لەمەودوا ئەو دایک و باوکانەی زیاتر لە منداڵێکی ئۆتیزم یان شەلەلی مێشکیان هەیە، دەتوانن پێکەوە مۆڵەت وەربگرن و سەرجەم مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکانیشیان بەبێ کەمکردنەوە بۆ خەرج دەکرێت.

رێنماییەکە بەمجۆرەیە؛

ئەگەر دایک ژنی ماڵەوە بێت و منداڵی کەمئەندام یاخود خاوەن پێداویستی تایبەتی هەبێت، کە رێژە و جۆری کەمئەندامیەکەی وەک رێنمایەکە بێت، باوک فەرمانبەر بێت و کەمئەندامەکە 12 ساڵی تەواو کردبوو، ئەوا باوکەکە دەتوانێ بۆ ماوەی دوو ساڵ مۆڵەتی خۆتەرخانکار وەربگرێت.

لە ژمارە 343 لە بەرواری 14.4.2026ی رۆژنامەی فەرمی (وەقائعی کوردستان)، بڵاوبووەتەوە وە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوەو هەر فەرمانبەرێک رێنماییەکە دەیگرێتەوە دەتوانێت سەردان بکات بۆ راییکردنی مامەڵەکەی.

وەزارەتی کار ئاسانکاری زیاتر بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خۆتەر...

وەزارەتی کار ئاسانکاری زیاتر بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خۆتەرخانکار دەکات