زاهیر سدیق دروستیکردووە

پەیکەری شەریف پاشای خەندان لە مۆزەخانەیەکی ئیتاڵیا دانرا

فەرهاد حەسەن

پەیکەرسازی دیاری کوردستان زاهیر سدیق بڵاویکردووەتەوە، پەیکەری شەریف پاشای خەندان کە دەستکردی خۆیەتی لە مۆزەخانەی ئەرشیفی مێژوویی شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا وەرگیرا و لە هۆڵیکی تایبەت دانرا

ئاماژەی نەوەکردووە، وێرای رێزلێنانی زۆری وەزیری کەلتور پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری کەتەنزارۆ، بۆ یەکەمجار مۆزەیەکی گرنگی وڵاتی ئیتالیا پەیکەری جەنەڕاڵێکی کورد لە ئامێز دەگرێت.

دەشڵێت “ئەم نرخاندنە پڕ لەشکۆیە، نەک بۆ من، بەڵکو بۆ میللەتەکەم جێگەی شانازییە و چەندین رەهەندی مێژوویی و سیاسی و کەلتوری و هونەریی خۆی هەیە”.