"لەکاتی کارکردن لە زەوییەکی تەنیشت خانووەکە"

دیوار و سەقفی خانوویەک داڕما و پیکابی خاوەن ماڵی وێران کرد

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە ئەنجامی کارکردن و پاککردنەوەی پارچە زەوییەک لە شارەزوور بۆ دروستکردنی خانوو تیایدا، دیوار و بەشێکی سەقفی خانووی دراوسێکەیان رووخا و پیکابەکەی وێران کرد.

سۆران ئەحمەد شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە 964ـی وت، “لەکاتی پاکردنەوەی زەوییەک بۆ دروستکردنی خانوو، کتوپڕ دیواری خانوویەکی تەنیشتی داڕماوە و کەوتووە بەسەر پیکابی خاوەن ماڵەکە و زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە”.

وەک دەڵێن، ئەو خانووەی داڕماوە پێشتر مەترسی رووخانی لەسەر بووە و چەند جارێکیش خاوەن ماڵەکە لەو بابەتە ئاگادار کراوەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

باراناو خانوویەکی داڕماندووە و خانوویەکی دیکەش زیانی ...

باراناو خانوویەکی داڕماندووە و خانوویەکی دیکەش زیانی بەرکەوتووە