سەروو 105 دۆلارە

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

964+

شۆڕش قادری

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک لەسەروو 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت.

ئه‌مڕۆ شەممە 25.4.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 105 دۆلار و 3 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی 0.25٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتى سووکی تێکساس، بە 94 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.

وەزعی گەرووی هورمز بووەتە گرێکوێرەیەکی جیهانی و تادێت زیاتر ئاڵۆز دەبێت، گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانیش بەردەوامە و دەکرێت لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک لەو پرسەدا نرخی نەوت بەرز و نزمی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

هەر ئێستاش وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی لە پاکستانە و بڕیارە نوێنەرانی ئەمریکاش بگەنە ئیسلام ئاباد و هەوڵ هەیە گەڕێکی دیکە دانوستان لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و گەیشتن بە رێککەوتن بەڕێوەبچێت.

نرخی نەوت لە چاوەڕوانی دانوستانی ئەمریکا و ئێران دابەز...

نرخی نەوت لە چاوەڕوانی دانوستانی ئەمریکا و ئێران دابەزی

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە