خاڵێکی بەدەستهێنا
زاخۆ نەیتوانی بردنەوە تۆمار بکات
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە گەڕی نۆیەمی خۆلی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ و نەفتی میسان بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
یاریەکە لە یاریگای نێودەولەتی زاخۆ کاتژمێر بوو، لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا هەردوو یانە نەیان توانی سود لە هێرشەکانی ببینن و گۆڵ تۆماربکەن گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کوتایی هات.
لەگەڵ دەستپێکردنی گێمی دووەم، راهێنەری هەردوو تیم گوڕانکاری زوڕیان ئەنجامدا و ئەمەش بووە هۆی باشتربوونی ئاستی یاریزانانی هەردوو یانە و هێرشی پێچەوانەیان بۆ سەر گۆڵی یەکتری ئەنجامدا تا لە خولەکی 65 ناوبژیوانی یاریەکە عەلی حوسەینی بەرگریکاری نەفتی میسان بەکارتی سوور کردە دەرەوە، بەڵام زاخۆ نەیتوانی سود لەم دەرفەتە ببێنێت و سەرکەوتن بەسەر نەفتی میسان تۆماربکات، بەمەش هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
ئەمجەد رەحیم، گوڵپارێزی یانەی نەفت میسان بۆ 964 وتی: بەدەستهێنانی خاڵێک لە یاریگای زاخۆ کەم نییە، سوپاس بۆ خوا توانیمان بەبێ دۆڕان لێی دەربچین، زاخۆ لە یانە بەهێزەکانە چونکە خاوەن جەماوەرێکی زۆڕە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح