دووشەممە دەستپێدەکەن

شەش مەرج و رێنمایی لە شارەوانی گەرمکەوە؛ زەوی دابەشدەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

شارەوانی گەرمک لە نزیک پێنجوێن، ناوی ژمارەیەک کەسی بڵاوکردووەتەوە  و داوایان لێ دەکات، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە شارەوانییەکەی ئامادەبن، چونکە زەوییان بەسەردا دابەشدەکرێ.

تێروپشک و پێدانی زەویی پێیان، بەپێی خاڵبەندییە کە لەم قۆناغەدا وەک شارەوانی ئاماژەی پێ کردووە، لە خاڵی 48 وە بۆ خاڵی 27 زەوی وەردەگرن.

لەو راگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964، شارەوانی گەرمک دەڵێ، شارەوانیمان لەڕێگەی لیژنەیەکەوە وردبینی تەواوی بۆ فەرمانەکان کردووە، بەشێوەیەکی زۆر شەفاف و دادپەروەرانە خاڵ بەندیەکە کراوە.

وە ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کەلەم قۆناغی یەکەمەدا زەوییان پێ نادرێت دڵنیایان دەکەینەوە کە لەنزیکترین کاتدا دەست دەکەن بە دابەشکردنی زەوی وەکو قۆناغی دووەم.

شارەوانییەکە ئەم شەش تێبینییەی وەک بەرچاو روونی بۆ فەرمانبەر و خانەنشینان نوسیوە؛

1. ئەوفەرمانبەرانەی کەخاڵەکانیان 27 خاڵە لەم لیستەدا بەشێوەی تیروپشک یەک فەرمانیان لادەبرێت لەبەرئەوەی ژمارەی زەویەکانمان 65 پارچەیەنەک 66 پارچە
2. پێویستە فەرمانبەر یاخود خانەنشین (کارتی نیشتیمانی وکارتی زانیاری )پێبێت و خۆی لەکاتی تیروپشکەکە ئامادەبێت
3. ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە کەدوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زەوی وەفاتیان کردوە پێویستە وارسەکەی (شەهادە وەفات و کارتی زانیاری وکارتی نیشتمانی) پێبێت.
4. سەرجەم ڕاگەیاندنکاران بانگهێشت دەکەین بۆکاتی دابەشکردن و تیروپشکەکە تاوەکو چاودێرێک بۆ شەفاف بونی پرۆسەکە ئامادەبونیان هەبێت
5. نوێنەری هەروەزارەت و دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەک بیەوێت لەکاتی تیروپشکەکە ئامادەبێت و چاودێری پڕۆسەکە بکات بەخۆشحاڵیەوە بانگهیشتیان دەکەین.
6.ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە کە بە تیروپشک زەویەکەیان بۆ دەردەچێت ناتوانن کڕین و فرۆشتنی پێوەبکەن تا ئەوکاتەی تۆماردەکرێت بەناویانەوە.

دەقی راگەیەندراو ناو سوودمەندەکان؛

“ڕۆژی دوو شەممە شارەوانیمان قۆناغی یەکەمی زەوی بەسەر فەرمانبەران وخانەنشیناندا دابەش دەکات”
ئاگاداری ئەم فەرمانبەران و خانەنشینانە دەکەینەوە کەڕۆژی دوو شەممە بەرواری(٢٧/٤/٢٠٢٦) کاتژمێر (٨:٣٠) خولەک لەبینای سەرۆکایەتی شارەوانیمان ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی تێروپشک وپێدانی زەویی پێیان بەپێی خاڵبەندی کەلەم قۆناغەدا لەخاڵی (٤٨)ەوە بۆخاڵی (٢٧) زەوی وەردەگرن بەئامادەبونی بەڕێوەبەری ناحیەو نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی بۆئەو مەبەستە هەر فەرمانبەرو خانەنشینێک ڕەخنەی لەشێوازی خاڵبەندیەکە هەبێت دەتوانێت پێش دابەشکردنەکە سەردانی شارەوانیمان بکات بەمەستی وردبینی کردنی فەرمانی زەویەکەی ،شارەوانیمان لەڕێگەی لیژنەیەکەوە وردبینی تەواوی بۆفەرمانەکان کردوە بەشێوەیەکی زۆر شەفاف و دادپەروەرانە خاڵ بەندیەکە کراوە، وەئەو فەرمانبەرو خانەنشینانەی کەلەم قۆناغی یەکەمەدا زەوییان پێ نادرێت دڵنیایان دەکەینەوە کەلەنزیکترین کاتدا دەست دەکەینەوە بەدابەشکردنی زەوی وەکو قۆناغی دووەم وکۆتایی دوای قەرەبوکردنەوەی جوتیارەکان کەلەئێستادا نوسراوی قەرەبوکردنەوەکەیان لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە، سەرجەم ئەوفەرمانبەران و خانەنشیانە کەدەچنەقۆناغی دووەم زەوی وەردەگرن لەسنوری شارەوانیمان و کەس بێ بەش نابێت .
تێبینی
١. ئەوفەرمانبەرانەی کەخاڵەکانیان (٢٧) خاڵە لەم لیستەدا بەشێوەی تیروپشک یەک فەرمانیان لادەبرێت لەبەرئەوەی ژمارەی زەویەکانمان (٦٥)پارچەیەنەک (٦٦)پارچە
2. پێویستە فەرمانبەر یاخود خانەنشین (کارتی نیشتیمانی وکارتی زانیاری )پێبێت و خۆی لەکاتی تیروپشکەکە ئامادەبێت
3. ئەوفەرمانبەرو خانەنشینانە کەدوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زەوی وەفاتیان کردوە پێویستە وارسەکەی (شەهادە وەفات و کارتی زانیاری وکارتی نیشتمانی) پێبێت.
4. سەرجەم ڕاگەیاندنکاران بانگهێشت دەکەین بۆکاتی دابەشکردن و تیروپشکەکە تاوەکو چاودێرێک بۆ شەفاف بونی پرۆسەکە ئامادەبونیان هەبێت
5. نوێنەری هەروەزارەت ودەستەوبەڕێوەبەرایەتیەک بیەوێت لەکاتی تیروپشکەکە ئامادەبێت و چاودێری پڕۆسەکە بکات بەخۆشحاڵیەوە بانگهیشتیان دەکەین.
6.ئەو فەرمانبەرو خانەنشینانە کەبەتیروپشک زەویەکەیان بۆدەردەچێت ناتوانن کڕین و فرۆشتنی پێوەبکەن تائەوکاتەی تۆماردەکرێت بەناویانەوە.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمك
٢٤/٤/٢٠٢٦